ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٦ی به‌فرانبار، خانه‌نشینكراوانی به‌شه جیاوازه‌كانی كرماشان له كۆبوونه‌وه‌یه‌كی هاوبه‌ش دا خوازیاری جێبه‌جێكردنی داخوازییه‌كانیان بوون.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، خانه‌نشینكراوانی ته‌ئمیین ئیجتیماعی، كیشوه‌ری، فه‌رهه‌نگی و موخابرات به وتنه‌وه‌ی دروشم خوازیاری كۆتایی هێنان به سیاسه‌تی شه‌ڕخوازانانه و بایه‌خ دان به ژیان و مه‌عیشه‌تی كرێكاران و چینی هه‌ژاری كۆمه‌ڵگا بوون. خانه‌نشینكراوان له به‌یاننامه‌ی كۆتایی دا خوازیاری ژیان له كۆمه‌ڵگایه‌كی شاد، هه‌ڵمژینی هه‌وای پاك، دابینكردنی مه‌عیشه‌ت و مه‌سكه‌نی شایانی زه‌حمه‌تكێشانی ئێران، دابینكردنی ده‌رمانی خۆڕایی، هاوسانسازی حه‌قده‌ست و سه‌ره‌نج دان به كێشه و گرفته‌كانیان بوون.