کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

كۆبوونه‌وه‌ی هاوبه‌شی خانه‌نشینكراوان له‌ ڕه‌شت

كۆبوونه‌وه‌ی هاوبه‌شی خانه‌نشینكراوان له‌ ڕه‌شت 2 2

ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ٨ی پووشپه‌ڕ، خانه‌نشینكراوانی به‌شه‌ جۆراوجۆره‌كانی گیلان بۆ جارێكی دیكه‌ له‌ به‌رده‌م سندووقی خانه‌نشینی دا له‌ شاری ڕه‌شت كۆبوونه‌وه‌.

خانه‌نشینكراوانی ناڕازی به‌ به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی پلاكارد و وتنه‌وه‌ی دروشم خوازیاری زیادكردنی حه‌قده‌ست به‌پێی ڕێژه‌ی هه‌ڵاوسان، به‌كرده‌وه‌ده‌رهاتنی گه‌ڵاڵه‌ی هاوسانسازی، دابینكردنی بیمه‌ی ته‌كمیلی و په‌رداختی مه‌زایای خانه‌نشینی بوون.