کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

كۆبوونه‌وه‌ی هاوبه‌شی خانه‌نشینكراوان له‌ ڕه‌شت

كۆبوونه‌وه‌ی هاوبه‌شی خانه‌نشینكراوان له‌ ڕه‌شت 2

خانه‌نشینكراوانی به‌شه‌ جۆراوجۆره‌كانی گیلان، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ١١ی جۆزه‌ردان له‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كی هاوبه‌ش داله‌ شاری ڕه‌شت، پشتیوانی خۆیان له‌ مانگرتنی سه‌راسه‌ری كامیۆنداران دووپات كرده‌وه‌.

خانه‌نشینكراوانی به‌شدار له‌و كۆبوونه‌وه‌ به‌ به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی پلاكارد و وتنه‌وه‌ی دروشم خوازیاری زیادكردنی حه‌قده‌ست، به‌كرده‌وه‌ده‌رهاتنی گه‌ڵاڵه‌ی هاوسانسازی، دابینكردنی بیمه‌ی ته‌كمیلی و پێدانی مه‌زایای خانه‌نشینی بوون. ناڕازیان له‌ دروشمه‌كانیان دا خوازیاری ئازادی هه‌موو كامیۆندارانی ده‌ستبه‌سه‌ركراو و پاڵپشتی چین و توێژه‌كانی كۆمه‌ڵگا له‌و مانگرتنه سه‌راسه‌رییه‌ بوون.