ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٨ی پووشپه‌ڕ، نوێنه‌رانی خۆبه‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ڕۆژئاوای كوردستان له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی نوێی سووریا و نێرده‌ی ئه‌مریكا و فه‌ڕانسه كۆبوونه‌وه به‌ڵام دانووستانه‌كه ئاكامێكی ڕوونی نه‌بوو.
به‌پێی زانیارییه‌كان، ڕۆژی ڕابردوو شاندێکی سیاسی و سەربازی لە باکور و رۆژهەڵاتی سوریا بە سەرپەرشتیی ئەمریکا و فەرەنسا بۆ دیدار لەگەڵ بەرپرسانی حکومەتی نوێی ئه‌و وڵاته، گەیشتووه‌ته دیمەشق. ئاژانسی “نۆرس پرێس” ڕایگه‌یاند: مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی هێزەکانی سوریای دیموکرات(هەسەدە) و تۆماس باراک، نێردەی ئەمریکا بۆ سوریا و نوێنەرانی حکومەتی فەرەنسا بۆ تاوتوێکردنی بڕگەكانی ئەو ڕێککەوتنەی کە لە نێوان ئەحمەد شەرع و مەزڵوم عەبدی واژۆ كراوه، بەشداری کۆبونەوەکه‌یان كردووه. پاش كۆتایی كۆبوونه‌وه‌كه توماس باراك به میدیاكانی وت: هێزەكانی سوریای دیموكرات هاوبەشێكی گرینگی ئیدارەی ئەمریكان و دژی داعش بوێرانه شه‌ڕیان كردووه و رێزیان لێ دەگرین به‌ڵام هەسەدە دەبێت بە خێرایی ئەوە قبوڵ بكات كە بچێته نێو سپای ئه‌و وڵاته چوونكه سوریا یەك نیشتمان و یەك سپا و یەك گەلە. ئەمریکا هەموو جۆرە ده‌سه‌ڵاتێكی فیدراڵی و لامەرکەزییان بۆ کورد ڕەت کردووه‌تەوە.