ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١٨ی ڕێبه‌ندانی ١٤٠٣، کرێکارانی ڕه‌سمی وه‌زاره‌تی نه‌وت له دوورگه‌ی لاوان، دژ به وه‌دینه‌هاتنی داخوازییه‌كانیان و هه‌روه‌ها خراپی دۆخی مه‌عیشه‌ت و ژیانیان، ده‌ستیان له كار كێشایه‌وه و ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی.
ناڕازیان به به‌ده‌سته‌وه گرتنی پلاكارد خوازیاری وه‌لانانی جیاوازی، وه‌لانانی سه‌قفی حه‌قده‌ست، دابینكردنی بیمه‌ی ده‌رمانی كارامه و ئیمكاناتی ڕیفاهی، وه‌لانانی ئاسته‌نگییه‌كانی به‌رده‌م سه‌نه‌واتی خانه‌نشینی، له‌سه‌ركار لابردنی به‌ڕێوه‌به‌رانی ناكارامه، په‌رداختی سه‌نه‌وات، پاداش و ئیزافه‌كاری، به‌كرده‌وه‌ده‌رهاتنی ته‌واوی ماده‌ی ١٠ی یاسای ئه‌رك و به‌رپرسیاره‌تی پێرسۆنێلی نه‌وت، گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌و بڕه پاره له ساڵانی ڕابردوو وه‌كوو باج له‌سه‌ر حه‌قده‌سته‌كانیان كه‌م كراوه و كۆتایی هێنان به ده‌ستێوه‌ردانه‌كانی ده‌وڵه‌ت له سندووقی خانه‌نشینی كرێكارانی سه‌نعه‌تی نه‌وت بوون.