کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایی په‌ره‌ستاران له‌ شاری زه‌نجان

كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایی په‌ره‌ستاران له‌ شاری زه‌نجان 1

ڕۆژی شه‌ممه‌ ٢٨ی ڕه‌زبه‌ر، په‌ره‌ستاران له‌ شاری زه‌نجان دژ به‌ خراپی دۆخی پیشه‌یی و مه‌عیشه‌تی كۆبوونه‌وه‌ و ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی.

په‌ره‌ستارانی شاری زه‌نجان، له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كانیان له‌به‌رده‌م ئوستانداری ئه‌و شاره‌ كۆبوونه‌ته‌وه‌. په‌ره‌ستاران و كادری ده‌رمانی نه‌خۆشخانه‌كانی زه‌نجان، خوازیاری زیادكردنی ئاستی حه‌قده‌ست، ته‌زمینی ئه‌منیه‌تی پیشه‌یی، چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ته‌عرفه‌ی په‌ره‌ستاری، پێدانی ئیزافه‌كاری، په‌رداختی داخوازییه‌ دواخراوه‌كان، كه‌مكردنه‌وه‌ی سه‌عا‌تی كار، دامه‌زراندنی هێزی كاری نوێ و ڕێگری له‌ كۆچكردنی كادری ده‌رمان بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات بوون.