ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٣ی ڕێبه‌ندانی ١٤٠٣، كرێكارانی ئه‌ركان سالس له پاڵاوگه‌كانی فه‌جری جه‌م، دژ به وه‌دینه‌هاتنی داخوازییه‌كانیان و خراپی دۆخی مه‌عیشه‌تیان مانیان گرت و كۆبوونه‌وه.
ناڕازیان له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا به به‌ده‌سته‌وه گرتنی پلاكارد و وتنه‌وه‌ی درووشم دژ به جیاكاری له حه‌قده‌ست، خوازیاری زیادكردنی حه‌قده‌ست، پێدانی داخوازییه دواخراوه‌كان، وه‌لانانی جیاوازی، به‌ڕێوه‌چوونی یاسای ١٤ ڕۆژ كار- ١٤ ڕۆژ پشوودان، له‌سه‌ركار لابردنی به‌ڕێوه‌به‌رانی ناكارامه، په‌رداختی ئیزافه‌كاری، دابینكردنی بیمه‌ی ده‌رمانی و ئیمكاناتی ڕیفاهی، به‌كرده‌وه‌ده‌رهاتنی گه‌ڵاڵه‌ی ڕیزبه‌ندی پیشه‌كان و كۆتایی هێنان به ده‌ستێوه‌ردانه‌كانی ده‌وڵه‌ت له سندووقی خانه‌نشینی كرێكارانی سه‌نعه‌تی نه‌وت، گاز و پترۆشیمی بوون. هه‌روه‌ها ناڕازیان ئاماژه‌یان به‌وه كردووه كه پێویسته له كاتی نزیكبوونه‌وه‌یان به سه‌ری ساڵ توانای دابینكردنی بنه‌ماڵه‌كانیان هه‌بێت، به‌ڵام به‌رپرسانی شیركه‌ته‌كه سه‌ره‌ڕای بایه‌خ نه‌دان به داخوازییه‌كانیان، ته‌نانه‌ت به بانگهێشتی ناڕازیان له لایه‌ن حراسه‌ته‌وه و‌ڵامیان ئه‌داته‌وه. له به‌رده‌وامی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كرێكاران پشتیوانی خۆیان بۆ هه‌ڵمه‌تی “سێشه‌ممه‌كانی نا بۆ سێداره” ڕاگه‌یاند و خوازیاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی سزای سێداره‌ی هه‌موو به‌ندكراوان بوون.