ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٣ی ڕێبه‌ندانی ١٤٠٣، كادریده‌رمانی نه‌خۆشخانه‌ی ڕه‌سوولی ئه‌كره‌م له تاران دژ به پێنه‌دانی ئیزافه‌كاری و حه‌قده‌سته دواخراوه‌كانیان مانیان گرت و ده‌ستیان له كار كێشایه‌وه.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، پێشتر په‌ره‌ستاران و كادری ده‌رمانی نه‌خۆشخانه‌ی ڕه‌سوول ئه‌كره‌می تاران له ئاست دۆخی خراپی پیشه‌یی و مه‌عیشه‌تی ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕیوه، به‌ڵام هێشتا هیچ یه‌ك له داخوازییه‌كانیان جێبه‌جێ نه‌كراوه. كادری ده‌رمان له كۆبوونه‌وه‌كانیان‌دا خوازیاری چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ئاستی حه‌قده‌ست و مه‌زایا، پێدانی داخوازییه دواخراوه‌كان، پێدانی ئیزافه‌كاری و كارانه، چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ته‌عرفه‌ی په‌ره‌ستاری، دابینكردنی ئه‌منیه‌تی پیشه‌یی، گۆڕانی گرێبه‌ست و كه‌مكردنه‌وه‌ی ساعه‌تی كار بوون.