ڕۆژی شه‌ممه ١٣ی ڕێبه‌ندانی ١٤٠٣، بنه‌ماڵه‌ی شارۆمه‌ندانانی ده‌ستبه‌سه‌ركراوی فه‌رانسه‌یی له به‌ندیخانه‌ی ئێڤین، له شاری پاریس كۆبوونه‌وه و خوازیاری ئازادی ده‌ستبه‌جێی به‌نكراوان بوون.
له‌و ناڕه‌زایه‌تییه‌دا، بنه‌ماڵه‌ی “سیسیل كوهله‌ر” و “ژاك پاریس”، كه بۆ ماوه‌ی زۆرتر له ١٠٠ ڕۆژه له به‌ندیخانه‌ی ئێڤیندان و هه‌روه‌ها بنه‌ماڵه‌ی “ئۆلیڤیه گۆرۆندۆكه” كه بۆ ماوه‌ی زۆرتر له ٢ ساڵه له زیندانی ئێڤین به‌دیل گیراوه، هاوكات له گه‌ڵ ئازادیخوازان و دۆستانیان، خوازیاری ئازادی ده‌ستبه‌جێی دیل کراوان بوون و به به‌رزكردنه‌وه‌ی پلاكارد و وتنه‌وه‌ی درووشم ئه‌م كرده‌وه دژه مرۆڤانه‌ی كۆماری ئیسلامی‌یان به توندی شه‌رمه‌زار كرد.