ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٦ی خاكه‌لێوه‌ی ١٤٠٤، كۆمه‌ڵێك له ئازادیخوازان له شاری كۆتنبرگی سۆئد دژ به سه‌پاندنی حوكمی سێداره له سه‌ر به‌ندكراوانی سیاسی كۆبوونه‌وه.
به پێی ئه‌و وێنانه‌ی به ده‌ستمان گه‌یشتووه، ئێرانیانی ئازادیخواز به به‌ده‌سته‌وه گرتنی وێنه‌ی به‌ندكراوانی سیاسی و هه‌روه‌ها پلاكاردی نا بۆ سێداره، له شاری گۆتنبرگی سۆئد كۆبوونه‌وه و خوازیاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی سزای سێدراه‌ی هه‌موو به‌ندكراوان بوون. به‌شداربووانی كۆبوونه‌وه‌كه داوایان له كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی كرد بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی سزای سێداره‌ی به‌ندكراوان له ئێران هه‌نگاو بنێت و بێده‌نگ نه‌مێنن.