کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی گرووپه‌ چه‌په‌كان له‌ ئیسرائیل

كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی گرووپه‌ چه‌په‌كان له‌ ئیسرائیل 3

شه‌وی یه‌كشه‌ممه‌ ٦ی خه‌زه‌ڵوه‌ر، كۆمه‌ڵێك له‌ گرووپه چه‌پ و سۆسیالیسته‌كانی ئیسڕائیل له‌به‌رده‌م وزاره‌تی به‌رگری كۆبوونه‌وه‌ و خوازیاری كۆتایی هێنان به‌ شه‌ڕ له‌ لوبنان و غه‌زه‌ بوون.

به‌ پێی ڕاپۆرته‌كان، به‌شداربووانی ئه‌و خۆپێشاندانه‌ به‌ وتنه‌وه‌ی دروشم دژایه‌تی خۆیان له‌گه‌ڵ ژینۆسایدی خه‌ڵكی فه‌له‌ستین و لوبنان نیشان داوه‌ و خوازیاری كۆتایی هێنان به‌ شه‌ڕ، ڕاگه‌یاندنی ئاگربه‌ستی هه‌میشه‌یی و ده‌ست له‌ كار كێشانه‌وی نتانیاهوو و كابینه‌كه‌ی بوون. هاوكات له‌گه‌ڵ ئه‌و خۆپێشاندانه‌، هێرشه‌كانی ئیسڕائیل بۆ سه‌ر غه‌زه‌ و لوبنان درێژه‌ی بووه‌ و به‌ پێی تازه‌ترین ئاماره‌كان، ٣٥ كه‌س له‌ بۆردوومانه‌كانی ناوچه‌كانی زاحیه‌ و سه‌ور كوژراون و ٥١ كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون. هه‌روه‌ها له‌ بۆردوومانی مه‌دره‌سه‌یێك له‌ ناوه‌ندی غه‌زه‌ كه‌ شوێنی ئاواره‌كانی بوون، ده‌یان ژن و منداڵ گیانیان له‌ ده‌ست داوه‌ و ژماره‌یه‌كی زۆر بریندار و ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ كراون.