کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
هه‌واڵه‌کانكوردستان

كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی ژنانی “ڕه‌قه‌” دژ به‌ هێرشه‌كانی توركیا بۆسه‌ر ڕۆژئاوا

كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی ژنانی ڕه‌قه‌ دژ به‌ هێرشه‌كانی توركیا

ڕۆژی هه‌ینی ٢٣ی مانگی گوڵان، پلاتفۆرمی هاوبه‌شی بزووتنه‌وه و ڕێكخراوه‌كانی ژنان له‌ باكوور و ڕۆژهه‌ڵاتی سووریا، كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ناڕه‌زایه‌تییان دژبه‌ هێرشه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركیا بۆسه‌ر ڕۆژئاوا به‌ڕێوه‌برد.

به‌شداربووانی ئه‌و كۆبوونه‌وه‌ به‌یانییه‌یه‌كیان خۆێنده‌وه‌ كه‌ تێیدا ئاماژه‌ی به‌ قۆربانی بوونی ده‌یان هاووڵاتی و وێرانی و ئاواره‌بوونی سه‌دان هاووڵاتیی دیكه‌ كردووه‌. له‌به‌شێكی دیكه‌ی ئه‌و به‌یانییه‌ هاتووه‌ كه‌ ئامانجی ئه‌و هێرشانه‌ چۆڵكردنی ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی هێزه‌كانی سووریای دیمۆكرات‌ و درێژه‌ به‌ سیاسه‌تی شاره‌كسازی و جێگیر كردنی گرووپه‌ ئیسلامییه‌كانه‌. ئێمه‌ وه‌كوو بزووتنه‌وه‌ و ڕێكخراوه‌كانی ژنانی باكوور و ڕۆژهه‌ڵاتی سووریا داوا له‌ كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی ده‌كه‌ین كه‌ هێرشه‌كانی توركیا بۆ سه‌ر ڕۆژئاوا ڕابگرن.