ڕۆژی شه‌ممه ١ی سه‌رماوه‌زی ١٤٠٤ی هه‌تاوی، كۆمه‌ڵێك له پێرسۆنێلی فریاگوزارییه خێراكانی شاری تاران، دژ به بایه‌خ نه‌دانی به‌رپرسانی ڕژیم به ژیان و مه‌عیشه‌تیان كۆبوونه‌وه.
كرێكارانی ناڕازی له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا به وتنه‌وه‌ی درووشم و كۆبوونه‌وه له به‌رده‌م بینای وه‌زاره‌تی بێهداشت له شاری تاران، خوازیاری به‌رز كردنه‌وه‌ی ئاستی حه‌قده‌ست به پێی ڕێژه‌ی هه‌ڵاوسان، دابین كردنی بیمه‌ی ده‌رمانی كارامه، ته‌زمینی ئه‌منیه‌تی پیشه‌یی، پێدانی حه‌قده‌ست و مه‌زایا دواخراوه‌كان و هه‌روه‌ها وه‌دیهاتنی به‌ڵێنه‌كانی به‌رپرسان بوون.
