ڕۆژی شه‌ممه ٢٦ی ڕه‌زبه‌ری ١٤٠٤ی هه‌تاوی، كۆمەڵێك له په‌ره‌ستاران كرماشان دژ به كه‌مبوونی حه‌قده‌ست و پێنه‌دانی حه‌قده‌سته دواخراوه‌كانیان له به‌رده‌م بینای وه‌زاره‌تخانه و پارله‌مانی ڕژیم كۆبوونه‌وه.
به‌شداربووانی كۆبوونه‌وه‌كه به وتنه‌وه‌ی درووشم دژ به گه‌نده‌ڵی به‌رپرسانی ڕژیم و هه‌ڵكردنی پلاكارد، دژ به بایه‌خ نه‌دانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی به ژیان و مه‌عیشه‌تی په‌ره‌ستاران ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی و خوازیاری به‌رز كردنه‌وه‌ی ئاستی حه‌قده‌ست، پێدانی ئیزافه‌كاری، كارانه، حه‌قده‌ست، مه‌زایا دواخراوه‌كان، وه‌دیهاتنی داخوازییه‌كانیان و هه‌روه‌ها كۆتایی گوشاری ناوه‌نده ئه‌منیه‌كان له سه‌ر په‌ره‌ستارانی ناڕازی بوون. هاوكات ماڵی په‌ره‌ستارانی كرماشان به بڵاو كردنه‌وه‌ی به‌یاننامه‌یه‌ك، دژ به سیاسه‌ته‌كانی وه‌زاره‌تی بێهداشت ناه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی و داخوازیان له سه‌رجه‌م په‌ره‌ستارانی ئه‌و پارێزگایه كرد كه به‌شداری له كۆبوونه‌وه و ڕێپێوانه‌كانی فه‌رمی ڕۆژی جیهانی په‌ره‌ستاردا نه‌كه‌ن. له به‌یاننامه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه كراوه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه كه په‌ره‌ستاران هه‌موو ساڵێك له پێشه‌وه‌ی خه‌تی سه‌ڵامه‌ت و ته‌ندروستی خه‌ڵكدا بوون، به‌ڵام هه‌موو كات له ژێر گوشاری ناوه‌نده ئه‌منیه‌كاندا بوون و مافه‌كانیان پێشێل كراون.