ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٦ی خه‌رمانان، شارومه‌ندانی به‌لووچ له به‌رده‌م تیپی سه‌لمانی سپای پاسداران له شاری زاهدان كۆبوونه‌وه و دژ به داخستنی سنووری ڕووته‌ك ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی.
به وته‌ی ناڕازیان داخستنی ئه‌و سنووره و هه‌روه‌ها ڕاده‌ست كردنی به سپای پاسداران، نه‌ك ته‌نیا كێشه‌كانیانی چاره‌سه‌ر نه‌كردووه، به‌ڵكوو له ژیان و مه‌عیشه‌تدا تووشی كێشه بوون. سنووری ڕووته‌ك و ناوچه سنوورییه‌كانی دیكه‌ی پارێزگای به‌لووچستان بۆ ساڵانێكی زۆره ته‌نیا ڕێگه‌ی مه‌عیشه‌تی خه‌ڵكی ئه‌و پارێزگایه و داخستنی ئه‌و سنوور گوشارێكی زۆری ئابووری خراوه‌ته سه‌ر خه‌ڵك.