ڕۆژی ڕابردوو، كۆمه‌ڵێك له نانه‌واكانی مه‌شهه‌د دژ به پێنه‌دانی یارانه‌ی ئارد و هه‌روه‌ها كه‌مبوونی داهات، له به‌رده‌م ئۆستانداری ئه‌و پارێزگایه كۆبوونه‌وه.
به‌شداربووانی كۆبوونه‌وه‌كه ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه به هۆی پێنه‌دانی یارانه‌ی ئارد و له سه‌ره‌وه بوونی تێچووی پیشه‌كه‌یانن دۆخی ژیانیان له خراپیدایه و ئه‌گه‌ری هه‌یه له داهاتوودا توانای به‌رده‌وامی پیشه‌كه‌یان نه‌بێت. له به‌رده‌وامی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ناڕازیان خوازیاری پێڕاگه‌یشتنی دادپه‌روه‌رانه‌ی ناوه‌نده قه‌زاییه‌كانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی له سه‌ر سامانه‌ی ناینۆ، كه‌م كردنه‌وه‌ی تێچووی كڕین ئارد و هه‌روه‌ها كه‌لوپه‌لی پیشه‌كه‌یان و هه‌روه‌ها پێدانی یارانه و پشكی ئارد بوون.
