کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی نانه‌واكانی ئیلام

كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی نانه‌واكانی ئیلام 1

ڕۆژی ڕابردوو، كۆمه‌ڵێك له‌ نانه‌وایانی شاری ئیلام دژ به‌ نه‌بوونی داهات و هه‌روه‌ها بایه‌خ نه‌دانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی به‌ ژیان و مه‌عیشه‌تی نانه‌وایان كۆبوونه‌وه‌.

نانه‌وایانی ناڕازی به‌ وتنه‌وه‌ی درووشم دژ به‌ ناكارامه‌یی به‌رپرسانی كۆماری ئیسلامی و هه‌روه‌ها هه‌ڵكردنی  پلاكارد، ئاماژه‌یان به‌وه‌ كرد كه‌ به‌ هۆی كه‌م كرانه‌وه‌ی یارانه‌ی ئاردی نانه‌وایان، كه‌مبوونی داهات، نه‌بوونی هێزی كاری پێشینه‌دار و هه‌روه‌ها گرانبوونی كه‌لوپه‌لی پیشه‌كه‌یان، دۆخی ژیان و مه‌عیشه‌تیان له‌ خراپیدایه‌ و ئه‌گه‌ری هه‌یه‌ له‌ داهاتودا توانای به‌رده‌وامی پیشه‌كه‌یان نه‌بێت.