ڕۆژی دووشه‌ممه ١٩ی مانگی گوڵان، مۆعه‌لیمان و فه‌رهه‌نگیانی شاری مه‌ریوان، له ناڕه‌زایه‌تی به ده‌ستبه‌سه‌ركرانی دوو ئه‌ندامی كانوونی سنفی مۆعه‌لیمانی ئه‌و شاره به ناوه‌كانی ئه‌سكه‌نده‌ر لۆتفی” و “مه‌سعوود نیكخاه”، له‌به‌رده‌م ئیداره‌ی ئامووزش و په‌روه‌رش كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ناڕه‌زایه‌تییان به‌ڕێوه‌برد.
جێگای ئاماژه‌یه كه كانوونی سنفی مۆعه‌لیمانی كوردستان و مه‌ریوان له ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا بانگه‌شه‌یان بۆ مانگرتن و كۆبوونه‌وه له ڕۆژانی ١٨ و ١٩ی ئه‌م مانگه كردبوو و ڕۆژی ١٨ی ئه‌م مانگه مۆعه‌لیمان له ته‌واوی مه‌دره‌سه‌كانی شاری مه‌ریوان و چه‌ندین شاری دیكه‌ی كوردستان، ده‌ستیان له كار كێشایه‌وه و مانیان گرت. دوێنێش مۆعه‌لیمانی مه‌ریوانی هاوكات له‌گه‌ڵ مۆعه‌لیمانی شاره‌كانی دیكه‌ی كوردستان له‌به‌رده‌م ئیداره‌ی ئامووزش و په‌روه‌رش كۆبوونه‌وه و خوازیاری ئازادی “ئه‌سكه‌نده‌ر لۆتفی” و “مه‌سعوود نیكخاه” بوون.