ڕۆژی سێشه‌ممه ١١ی خه‌رمانان، كۆمه‌ڵێك له موعه‌لیمانی خانه‌نشینكراو دژ به وه‌دینه‌هاتنی داخوازییه‌كانیان له به‌رده‌م وه‌زاره‌تی ئاموزش و په‌روه‌رش كۆبوونه‌وه.
خانه‌نشینكراوانی ناڕازی به وتنه‌وه‌ی دروشم و هه‌ڵكردنی پلاكارد جه‌ختیان له سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه زیاتر له چوار ساڵه به‌رپرسان به‌ڵێنی به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی حه‌قده‌ست به خانه‌نشینكراوان ئه‌ده‌ن، به‌ڵام تا ئێستا داخوازییه‌كانیان وه‌دینه‌هاتوە و ته‌نانه‌ت هه‌ڕه‌شه‌یان لێ ئه‌كه‌ن. به وته‌ی به‌شداربووانی كۆبوونه‌وه‌كه به هۆی بایه‌خ نه‌دانی ده‌وڵه‌ت و وه‌زاره‌تی ئاموزش و په‌روه‌رش به داخوازییه‌كانیان، خانه‌نشینكراوان له دۆخێكی زۆر خراپ‌دا ده‌ژین و به‌م حه‌قده‌سته‌وه توانای دابین كردنی بنه‌ماڵه‌كانیان نییه.