ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢١ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، كۆمه‌ڵێك له‌ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی سنفی موعه‌لیمانی سه‌قز له ناڕه‌زایه‌تی به سه‌ركوتی خوێناوی خۆپێشانده‌ران و ده‌ستبه‌سه‌ركرانی قوتابیان كۆبوونه‌وه.
به‌شداربووانی ئه‌و كۆبوونه‌وه ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆی هێزه ئه‌منییه‌كانیان بۆ سه‌ر خۆپێشانده‌ران و ده‌ستبه‌سه‌ركرانی نایاسایی موعه‌لیمان و قوتابیانیان به توندی مه‌حكووم كرد. به‌وته‌ی به‌شداربووانی ئه‌و كۆبوونه‌وه، هێرشی لیباس شه‌خسییه‌كانی ڕژیم به بێ حوكمی قه‌زایی بۆ سه‌ر خوێندكاران و برینداركردنی دوو موعه‌لیمی ژن و هه‌روه‌ها بێسه‌روشوێن كردنی خوێندكاران ناشیاوترین و نایاسایی ترین كارێكه یه‌ك حكوومه‌ت ده‌توانێت له‌گه‌ڵ خه‌ڵكدا بیكات. موعه‌لیمانی سه‌قزی داوایان كرد وه‌زیری ئامووزش و په‌روه‌رش له‌سه‌ر چاره‌نووسی موعه‌لیمان و قوتابیانی ده‌ستبه‌سه‌ركراو ڕوونكردنهویهك بدات و ڕێگه نه‌دات هیچ هێزێكی ئه‌منی توندووتیژی له‌گه‌ڵ منداڵان بنوێنێت.