ڕۆژی ڕابردوو كۆمه‌ڵێك له جووتیارانی ناوچه‌ی “مۆغان” سه‌ر به پارێزگای ئه‌رده‌بێل، دژ به پێنه‌دانی پاره‌ی به‌رهه‌مه‌كانیان له لایه‌ن حكومه‌ته‌وه كۆبوونه‌وه.
جووتیارانی ناڕازی ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه سه‌ره‌ڕای ڕاده‌ست كرانی به‌رهه‌مه‌كانیان بۆ ماوه‌ی زیاتر له یه‌ك ساڵ به حكومه‌ت، هێشتا پاره‌ی به‌رهه‌مه‌كانیان پێیان نه‌دراوه و به هۆیه‌وه نه‌ك ته‌نیا توانای به‌رده‌وامی پیشه‌كه‌یان نییه، به‌ڵكوو له دۆخێكی زۆر خراپی ئابووریدا ده‌ژین. له به‌رده‌وامی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ناڕازیان خوازیاری پێدانی پاره‌ی به‌رهه‌مه‌كانیان، پێڕاگه‌یشتنی ناوه‌نده قه‌زاییه‌كانی ڕژیم له سه‌ر كێشه‌كانیان و هه‌روه‌ها بایه‌خ دانی كۆماری ئیسلامی به ژیان و مه‌عیشه‌تی كه‌شاوه‌رزان بوون. شایانی باسه ناڕازیان جه‌خت له سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌نه‌وه كه تا كاتی وه‌دیهاتنی داخوازییه‌كانیان به‌رده‌وام ئه‌بن له ناڕه‌زایه‌تی دژ به گه‌نده‌ڵی به‌رپرسانی ڕژیم.
