ڕۆژی سێشه‌ممه ١٨ی سه‌رماوه‌زی ١٤٠٤ی هه‌تاوی، كرێكارانی شاغڵ له كۆگای گازی پارسی جنوبی له شارستانی عه‌سه‌لوویه، سه‌ره‌ڕای هه‌موو گوشاره‌كانی هێزه ئه‌منیه‌كانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی له لانیكه‌م سێ شوێنی جیاواز كۆبوونه‌وه.
به پێی ئه‌و وێنانه‌ی به ده‌ستمان گه‌یشتوون، كرێكارانی ناڕازی به وتنه‌وه‌ی درووشم و به‌رپایی ڕێپێوانێك، خوازیاری به‌رز كردنه‌وه‌ی ئاستی حه‌قده‌ست به پێی ڕێژه‌ی هه‌ڵاوسان، پێدانی حه‌قده‌ست و مه‌زایا دواخراوه‌كان، دابین كردنی بیمه‌ی ده‌رمانی كارامه، ئیمه‌نی شوێنی كار و ئیمكاناتی ڕیفاهی، وه‌رگرتنی هێزی كاری نوێ، كۆتایی هاتنی گوشاری ناوه‌نده ئه‌منیه‌كان له سه‌ر كرێكارانی ناڕازی و هه‌روه‌ها ته‌زمینی ئه‌منیه‌تی پیشه‌یی بوون.
