ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١٣ی سه‌رماوه‌ز، كرێكارانی شاره‌داری زاهدان دژ به كه‌مبوونی حه‌قده‌ست و هه‌روه‌ها وه‌دینه‌هاتنی به‌ڵێنه‌كانی به‌رپرسان كۆبوونه‌وه.
به پێی ئه‌و وێنانه‌ی به ده‌ستمان گه‌یشتوون، كرێكارانی به‌شداربووی كۆبوونه‌وه‌كه ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه سه‌ره‌ڕای كاركردنیان بۆ ماوه‌ی چه‌ند ساڵ لە شاره‌داری ئه‌و شارەدا، هێشتا گرێبه‌سته‌كانیان فه‌رمی نییه و خوازیاری بایه‌خ دانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی به ژیان و مه‌عیشه‌تی كرێكاران، به‌رز كردنه‌وه‌ی ئاستی حه‌قده‌ست به ڕێژه‌ی هه‌ڵاوسان، فه‌رمی كردنه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كانیان و هه‌روه‌ها كۆتایی هاتنی گوشاری ناوه‌نده ئه‌منیه‌كان بۆ سه‌ر كرێكارانی ناڕازی بوون.
