ڕۆژی دووشه‌ممه ١٠ی سه‌رماوه‌زی ١٤٠٤ی هه‌تاوی، كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی كانگه‌ی به‌ركه‌مڕه‌ی كرمان، دژ به پێنه‌دانی حه‌قده‌سته دواخراوه‌كانیان كۆبوونه‌وه.
به پێی ئه‌و وێنانه‌ی به ده‌ستمان گه‌یشتوون، به‌شداربووانی كۆبوونه‌وه‌كه به خوێندنه‌وه‌ی به‌یاننامه‌یه‌ك، هه‌ڵوێستی خۆیان دژ به ناكارامه‌یی به‌رپرسانی ڕژیم و به كرده‌وه ده‌رنه‌هاتنی گه‌ڵاڵه‌ی ڕیزبه‌ندی پیشه‌كان ڕاگه‌یاند و خوازیاری وه‌رگرتنی هێزی كاری نوێ، كه‌م كردنه‌وه‌ی ساعه‌تی كار، دابین كرانی بیمه‌ی ده‌رمانی كارامه، ئیمه‌نی شوێنی كار و ئیمكاناتی ڕیفاهی، ته‌زمینی ئه‌منیه‌تی پیشه‌یی و هه‌روه‌ها كۆتایی هاتنی گوشاری ناوه‌نده ئه‌منیه‌كان له سه‌ر كرێكارانی ناڕازی بوون.
