ڕۆژی ڕابردوو، كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی شیركه‌تی نه‌وتی شه‌غل له مه‌یدانی نه‌وتی یادئاوه‌ران دژ به وه‌دینه‌هاتنی به‌ڵێنه‌كانی به‌رپرسان كۆبوونه‌وه.
به‌شداربووانی كۆبوونه‌وه‌كه به وتنه‌وه‌ی درووشم و هه‌ڵكردنی پلاكارد خوازیاری به‌رز كردنه‌وه‌ی ئاستی حه‌قده‌ست به پێی ڕێژه‌ی هه‌ڵاوسان، دابین كردنی ئیمه‌نی شوێنی كار، بیمه‌ی ده‌رمانی كارامه و ئیمكاناتی ڕیفاهی، گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئه‌و بڕه پاره‌یه كه وه‌كوو باج له سه‌ر حه‌قده‌سته‌كانیان كه‌م كراوه، وه‌رگرتنی هێزی كاری نوێ، سه‌ربه‌خۆیی سندوقی خانه‌نشینی خانه‌نشینكراوانی سه‌نعه‌تی نه‌وت و هه‌روه‌ها به كرده‌وه ده‌رهاتنی یاسای ١٥ ڕۆژ كار و ١٥ ڕۆژ پشوودان بوون.
