كرێكارانی فه‌سڵی شیركه‌تی نه‌یشه‌كه‌ری هه‌فت ته‌په ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١ی مانگی گوڵان، له ناڕه‌زایه‌تی به بیلاته‌كلیفی و دۆخی خراپی پیشه‌یی كۆبوونه‌وه.
كرێكارانی به‌شداربووی ئه‌و كۆبوونه‌وه خوازیاری گوڕانی دۆخی پیشه‌یی، ڕوون كردنه‌وه‌ی قه‌رارداده‌كانیان و كۆتایی هێنان به بیلاته‌كلیفی بوون. كرێكاران ده‌ڵێن: به‌ڕێوه‌به‌رانی شیركه‌ت هیچ یه‌ك له به‌ڵێنه‌كانیان جێبه‌جێ نه‌كردووه و سه‌ره‌ڕای چه‌ندین جار كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی هیچ سه‌ره‌نجێكیان به داخوازییه‌كانمان نه‌داوه و هه‌ڕه‌شه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ر كردن له هاوكاره‌كانمان ده‌كه‌ن. به وته‌ی یه‌كێك له كرێكاران، نه‌بوونی ئه‌منییه‌تی پیشه‌یی ژیانی بۆ خۆیان و بنه‌ماڵه‌كانیان سه‌خت كردووه و چیتر ناتوانن پێداویستیه‌كانی ژیان دابین كه‌ن.