کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی كرێكارانی په‌یمانكاری شاغڵ له‌ پاڵاوگه‌ی فه‌جری جه‌م

كۆبوونهوهی ناڕهزایهتی كرێكارانی پهیمانكاری شاغڵ له پاڵاوگهی

 

ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ٢٠ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ١٤٠٤ی هه‌تاوی، كۆمه‌ڵێك له‌ كرێكارانی شاغڵ له‌ پاڵاوگه‌ی فه‌جری جه‌م، دژ به‌ پێنه‌دانی حه‌قده‌سته‌ دواخراوه‌كانیان كۆبوونه‌وه‌.

به‌شداربووانی كۆبوونه‌وه‌كه‌ به‌ وتنه‌وه‌ی درووشم و هه‌ڵكردنی پلاكارد خوازیاری به‌رز كردنه‌وه‌ی ئاستی حه‌قده‌ست به‌ پێی ڕێژه‌ی هه‌ڵاوسان، دابین كردنی ئیمه‌نی شوێنی كار، ئیمكاناتی ڕیفاهی و بیمه‌ی ده‌رمانی، ته‌زمینی ئه‌منیه‌تی پیشه‌یی، گۆڕانی گرێبه‌سته‌كانیان، به‌ كرده‌وه‌ ده‌رهاتنی یاسای ١٥ ڕۆژ كار و ١٥ ڕۆژ پشوودان، وه‌رگرتنی هێزی كاری نوێ، كه‌م كردنه‌وه‌ی ساعه‌تی كار، پێدانی ئه‌و بڕه‌ پاره‌یه‌ كه‌ وه‌كوو باج له‌ سه‌ر حه‌قده‌سته‌كانیان كه‌م كراوه‌ و هه‌روه‌ها سه‌ربه‌خۆیی سندوقی خانه‌نشینی خانه‌نشینكراوانی سه‌نعه‌تی نه‌وت بوون.