ڕۆژی شه‌ممه ١٧ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ١٤٠٤ی هه‌تاوی، كرێكارانی شیركه‌تی نه‌وت له سه‌رجه‌م پاڵاوگه‌كانی پارسی جنوبی و هه‌روه‌ها له ناوچه‌ی عه‌مه‌لیاتی بێهرێگان دژ به وه‌دینه‌هاتنی داخوازییه‌كانیان كۆبوونه‌وه.
به‌شداربووانی كۆبوونه‌وه‌كه ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه سه‌ره‌ڕای به‌ڕێوه‌چوونی ده‌یان كۆبوونه‌وه له ساڵانی ڕابردوودا، ڕژیمی كۆماری ئیسلامی نه‌ك ته‌نیا بایه‌خ به داخوازییه‌كانیان نادات، به‌ڵكوو گوشارێكی زۆری خستووه‌ته سه‌ر كرێكاران و خانه‌نشینكراوانی شیركه‌تی نه‌وت. له به‌رده‌وامی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كرێكاران خوازیاری سه‌ربه‌خۆیی سندوقی خانه‌نشینی خانه‌نشینكراوانی سه‌نعه‌تی نه‌وت، به‌رز كردنه‌وه‌ی ئاستی حه‌قده‌ست به پێی ڕێژه‌ی هه‌ڵاوسان، وه‌رگرتنی هێزی كاری نوێ، به كرده‌وه ده‌رهاتنی یاسای ١٥ ڕۆژ كار و ١٥ ڕۆژ پشوودان و هه‌روه‌ها پێدانی ئه‌و بڕه پاره‌یه كه وه‌كوو باج له سه‌ر حه‌قده‌سته‌كانیان كه‌م كراوه‌ته‌وه بوون.
