ڕۆژی شه‌ممه ١١ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ١٤٠٤ی هه‌تاوی، كۆمه‌ڵێك له كارمه‌ندانی ئیداره‌ی ئاگر كوژاندنه‌وه‌ی شاری سنه دژ به بایه‌خ نه‌دانی ڕژیم به داخوازییه‌كانیان كۆبوونه‌وه.
به پێی ئه‌و وێنانه‌ی به ده‌ستمان گه‌یشتوون، ناڕازیان ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه به هۆی كه‌مبوونی حه‌قده‌ست و پێنه‌دانی حه‌قده‌ست و مه‌زایا دواخراوه‌كانیان، دۆخی ژیانیان له خراپیدایه و خوازیاری به‌رز كردنه‌وه‌ی ئاستی حه‌قده‌ست به پێی ڕێژه‌ی هه‌ڵاوسان، دابین كردۆنی بیمه‌ی ده‌رمانی و هه‌روه‌ها ئیمكاناتی تایبه‌ت به كوژاندنه‌وه‌ی ئاگر، پێدانی حه‌قده‌ست و مه‌زایا دواخراوه‌كان و هه‌روه‌ها وه‌دیهاتنی به‌ڵێنه‌كانی به‌رپرسان بوون.
