ڕۆژی چوارشه‌ممه ٧ی خه‌زه‌ڵوه‌ر، كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی شیركه‌تی نه‌وتی فه‌لات قاڕه‌ی شاغڵ له ناوچه‌ی عه‌مه‌لیاتی بێهرێگان، دژ به پێندانی حه‌قده‌سته دواخراوه‌كانیان كۆبوونه‌وه.
به‌شداربووانی كۆبوونه‌وه كه به وتنه‌وه‌ی درووشم دژ به دابین نه‌كرانی ئیمه‌نی شوێنی كار و هه‌ڵكردنی پلاكارد، خوازیاری به‌رز كردنه‌وه‌ی ئاستی حه‌قده‌ست به پێی ڕێژه‌ی هه‌ڵاوسان، دابین كرجدنی ئه‌منیه‌تی پیشه‌یی، ئیمكاناتی ڕیفاهی و بیمه‌ی ده‌رمانی كارامه، وه‌رگرتنی هێزی كاری نوێ، به كرده‌وه ده‌رهاتنی یاسای ١٥ ڕۆژ كار و ١٥ ڕۆژ پشوودان و هه‌روه‌ها سه‌ربه‌خۆیی سندوقی خانه‌نشینی خانه‌نشینكراوانی سه‌نعه‌تی نه‌وت بوون.
