ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٤ی خه‌زه‌ڵوه‌ر، كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی فرۆشگای زه‌نجیره‌یی ڕێفاه له شاری زه‌نجان، دژ به وه‌دینه‌هاتنی داخوازییه‌كانیان كۆبوونه‌وه.
كرێكارانی ناڕازی ئاماژه به‌ڕوه ده‌كه‌ن كه به هۆی پێنه‌دانی حه‌قده‌سته دواخراوه‌كانیان له لایه‌ن خاوه‌ن فرۆشگاكانه‌وه، دۆخی ژیانیان له خراپیدایه و ته‌نانه‌ت توانای دابین كردنی سه‌ره‌تاییترین پێداویستییه‌كانی بنه‌ماڵه‌كانیان نییه. كرێكاران له به‌رده‌وامی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا خوازیاری به‌رز كردنه‌وه‌ی ئاستی حه‌قده‌ست به پێی ڕێژه‌ی هه‌ڵاوسان، دابین كردنی ئه‌منیه‌تی پیشه‌یی و بیمه‌ی ده‌رمانی كارامه، بایه‌خ دانی به‌رپرسان به داخوازییه‌كانی كرێكاران و هه‌روه‌ها گۆڕانی گرێبه‌سته‌كانیان بوون.
