ڕۆژی شه‌ممه ٣ی خه‌زه‌ڵوه‌ر، كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی شیركه‌تی نه‌وتی فه‌لات قاڕه‌ی شاغڵ له ناوچه عه‌مه‌لیاتییه‌كانی بێهرێگان، دژ به وه‌دینه‌هاتنی داخوازییه‌كانیان كۆبوونه‌وه.
كرێكارانی به‌شداربووی كۆبوونه‌وه‌كه ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه سه‌ره‌ڕای به‌ڕێوه‌چوونی ده‌یان كۆبوونه‌وه دژ به بایه‌خ نه‌دانی به‌رپرسانی ئه‌و شیركه‌ته به داخوازییه‌كانیان، هێشتا كێشه‌كانیان چاره‌سه‌ر نه‌كراون و خوازیاری دابین كردنی ئیمكاناتی ڕیفاهی، ئیمه‌نی شوێنی كار و ئه‌منیه‌تی پیشه‌یی، گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌و بڕه پاره‌یه كه وه‌كوو باج له سه‌ر حه‌قده‌سته‌كانیان كه‌م كراوه، سه‌ربه‌خۆیی سندوقی خانه‌نشینی خانه‌نشینكراوانی سه‌نعه‌تی نه‌وت، به كرده‌وه ده‌رهاتنی یاسای ١٥ ڕۆژ كار و ١٥ ڕۆ پشوو دان و هه‌روه‌ها پێدانی حه‌قده‌ست و مه‌زایا دواخراوه‌كانیان بوون.
