ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٩ی ڕه‌زبه‌ر، كرێكارانی كۆگای پارسی جنوبی شاغڵ له پاڵاوگه‌ی دووهه‌می ئه‌و شیركه‌ته دژ به پێنه‌دانی حه‌قده‌سته‌كانیان كۆبوونه‌وه.
به‌شداربووانی كۆبوونه‌وه‌كه به وتنه‌وه‌ی درووشم دژ به كه‌مبوونی حه‌قده‌سته‌كانیان و هه‌روه‌ها هه‌ڵكردنی پلاكارد خوازیاری به‌رز كردنه‌وه‌ی ئاستی حه‌قده‌ست به پێی ڕێژه‌ی هه‌ڵاوسان، دابین كردنی بیمه‌ی ده‌رمانی، ئیمه‌نی شوێنی كار، ئه‌منیه‌تی پیشه‌یی و ئیمكاناتی ڕیفاهی، به كرده‌وه ده‌رهاتنی یاسای ١٥ ڕۆژ كار و ١٥ ڕۆژ پشوودان، پێدانی ئه‌و بڕه پاره‌یه كه وه‌كوو باج له سه‌ر حه‌قده‌سته‌كانیان كه‌م كراوه‌ته‌وه، وه‌رگرتنی هێزی كاری نوێ و هه‌روه‌ها سه‌به‌خۆیی سندوقی خانه‌نشینی خانه‌نشینكراوانی سه‌نعه‌تی نه‌وت بوون.