ڕۆژی ڕابردوو، كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی پترۆشیمی ئیلام دژ به پێنه‌دانی حه‌قده‌ست و وه‌دینه‌هاتنی داخوازییه‌كانیان له به‌رده‌م ئیداره‌ی ته‌عاونی ئه‌و شاره كۆبوونه‌وه.
كرێكارانی به‌شداربووی كۆبوونه‌وه‌كه ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه به هۆی پێنه‌دانی حه‌قده‌سته‌كانیان له لایه‌ن به‌رپرسانی ڕژیمه‌وه،دۆخی ژیان و مه‌عیشه‌تیان له خراپیدایه و خوازیاری به‌رز كردنه‌وه‌ی ئاستی حه‌قده‌ست به پێی ڕێژه‌ی هه‌ڵاوسان، دابین كردنی ئیمه‌نی شوێنی كار، ئه‌منیه‌تی پیشه‌یی و ئیمكاناتی ڕیفاهی، وه‌رگرتنی هێزی كاری نوێ، پێدانی حه‌قده‌ست و مه‌زایا دواخراوه‌كان و هه‌روه‌ها وه‌دیهاتنی داخوازییه دواخراوه‌كانیان بوون.