سه‌ر له‌به‌یانی ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٩ی مانگی خاكه‌لێوه، كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی شیركه‌تی فوولادی ئه‌هواز بۆ چه‌نده‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام له به‌رده‌م ئۆستانداری خووزستان كۆبوونه‌وه و ناڕه‌زایه‌تی خۆیان له ئاست جێبه‌جێ نه‌كرانی داخوازییه‌كانیان ده‌ربڕی.
كرێكارانی ناڕازی خوازیاری چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ئاستی حه‌قده‌ست، دابین كردنی ماده‌ی خام بۆ وه‌به‌رهێنان، په‌رداختی حه‌قی خراپی كه‌ش و هه‌وا، چاكسازی بۆ به‌ره‌وپێشچوونی به‌شی وه‌به‌رهێنان و گۆڕانكاری له ساختاری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئه‌و شیركه‌ت بوون.