ڕۆژی ڕابردوو، كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی شیركه‌تی نه‌وتی فه‌لات قاڕه شاغڵ له دوڕگه‌ی سیری، دژ به كه‌مبوونی حه‌قده‌ست و پێنه‌دانی حه‌قده‌سته دواخراوه‌كانیان كۆبوونه‌وه.
كرێكارانی ناڕازی ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه به هۆی كه‌مبوونی حه‌قده‌ست و جیاكاری له حه‌قده‌سته‌كانیان، دۆخی ژیانیان له خراپیدایه و خوازیاری به‌رز كردنه‌وه‌ی ئاستی حه‌قده‌ست به پێی ڕێژه‌ی هه‌ڵاوسان، به كرده‌وه ده‌رهاتنی یاسای ١٥ ڕۆژ كار و ١٥ ڕۆژ پشوودان، دابین كردنی ئیمه‌نی شوێنی كار و ئه‌منیه‌تی پیشه‌یی، وه‌رگرتنی هێزی كاری نوێ، سه‌ربه‌خۆیی سندوقی خانه‌نشینی كرێكارانی شیركه‌تی نه‌وت و هه‌روه‌ها بایه‌خ دانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی به داخوازییه‌كانی كرێكاران بوون.