ڕۆژی هه‌ینی ٢٨ی خه‌رمانان، كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی شیركه‌تی نه‌وتی فه‌لات قاڕه‌ی ئێران، شاغڵ له سه‌كۆكانی “نه‌سر و ئیلام”، دژ به خراپی دۆخی ژیان و مه‌عیشه‌تیان كۆبوونه‌وه.
ناڕازیان له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه به هۆی پێنه‌دانی حه‌قده‌ست و مه‌زایا دواخراوه‌كانیان دۆخی ژیانیان له خراپیدایه و خوازیاری به‌رز كردنه‌وه‌ی ئاستی حه‌قده‌ست به پێی ڕێژه‌ی هه‌ڵاوسان، دابین كردنی بیمه‌ی ده‌رمانی كارامه، ئیمه‌نی شوێنی كار، ئه‌منیه‌تی پیشه‌یی و ئیمكاناتی ڕیفاهی، به كرده‌وه ده‌رهاتنی یاسای ١٥ ڕۆژ كار و ١٥ ڕۆژ پشوودان، وه‌رگرتنی هێزی كاری نوێ و وه‌دیهاتنی به‌ڵێنه‌كانی به‌رپرسان بوون.