ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٦ی خه‌رمانان، كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی شیركه‌تی نه‌وتی پارسی جنوبی له عه‌سه‌لویه، به هۆی وه‌دینه‌هاتنی داخوازییه‌كانیان كۆبوونه‌وه.
به‌شداربووانی كۆبوونه‌وه‌كه به وتنه‌وه‌ی درووشم و هه‌ڵكردنی پلاكارد خوازیاری به‌رز كردنه‌وه‌ی ئاستی حه‌قده‌ست به پێی ڕێژه‌ی هه‌ڵاوسان، دابین كردنی بیمه‌ی ده‌رمانی كارامه، ئیمكاناتی ڕیفاهی، ئیمه‌نی شوێنی كار و ئه‌منیه‌تی پیشه‌یی، وه‌رگرتنی هێزی كاری نوێ، به كرده‌وه ده‌رهاتنی یاسای ١٥ ڕۆژ كار و ١٥ ڕۆژ پشوودان و هه‌روه‌ها بایه‌خ دانی به‌پرسانی ڕژیم به داخوازییه‌كانی كرێكارانی شیركه‌تی نه‌وت بوون.