ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٤ی خه‌رمانان، كرێكارانی شاره‌داری ئیزه دژ به پێنه‌دانی حه‌قده‌ست و مه‌زایا دواخراوه‌كانیان كۆبوونه‌وه و ده‌ستیان له كار كێشاوه.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، به‌شداربووانی كۆبوونه‌وه‌كه به وتنه‌وه‌ی درووشم و هه‌ڵكردنی پلاكارد دژ به وه‌دینه‌هاتنی داخوازییه‌كانیان و هه‌روه‌ها بایه‌خ نه‌دانی به‌پرسان به ژیان و مه‌عیشه‌تی كرێكاران ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی و خوازیاری به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاستی حه‌قده‌ست به پێی ڕێژه‌ی هه‌ڵاوسان، دابین كردنی ئیمه‌نی شوێنی كار و بیمه‌ی ده‌رمانی كارامه، پێدانی ئه‌و بڕه پاره‌یه كه وه‌كوو باج له سه‌ر حه‌قده‌سته‌كانیان كه‌م كراوه‌ته‌وه و هه‌روه‌ها كۆتایی هێنانی گوشار بۆ سه‌ر كرێكارانی ناڕازی شاره‌داری له ئێران بوون.