ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٤ی مانگی خاكه‌لێوه، كارخانه‌ی “كیان تایه‌ر“ی تاران به ته‌واوی داخرا و ١٢٠٠ كرێكاری ئه‌و ناوه‌نده ده‌ركران. له لایه‌كی دیكه‌وه له ماوه‌ی یه‌ك حه‌وته‌ی ڕابردوودا ٢٣ كرێكاری شیركه‌تی “كشت و سه‌نعه‌ت“ی لۆڕستان له سه‌ر كار ده‌ركران و شیركه‌تی فوولادی نه‌ته‌نزیش له ماوه‌ی یه‌ك مانگدا ٣٠ كرێكاری ئه‌و ناوه‌ندی بێكار كردووه.
كرێكارانی كارخانه‌ی “كیان تایه‌ر” له ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا چه‌ندین جار له‌به‌رده‌م ده‌فته‌ری سه‌رۆك كۆماری و ناوه‌ندی كارخانه كۆبوونه‌وه‌یان به‌ڕێوه‌برد و خوازیاری سه‌ر له نوێ كرانه‌وه‌ی كارخانه و په‌رداختی حه‌قده‌سته دواخراوه‌كانیان بوون، به‌ڵام به‌رپرسانی ڕژیم هیچ سه‌ره‌نجێكیان به داخوازییه‌كانیان نه‌داوه‌ته‌وه. له لایه‌كی دیكه‌وه به‌ڕێوه‌به‌رانی شیركه‌تی “كشت و سه‌نعه‌ت“ی لۆڕستان ٢٣ كرێكاری ئه‌و ناوه‌نده‌یان به بیانووی “به‌شداری له كۆبوونه‌وه ناڕه‌زایه‌تییه‌كان” له كار بێكار كردووه و ڕایانگه‌یاندووه كه شه‌رتی گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ سه‌ر كار، به‌ستنی قه‌رارداد له‌گه‌ڵ په‌یمانكارێك له ده‌ره‌وی ئه‌و ناوه‌نده‌یه. هه‌روه‌ها به‌رپرسانی شیركه‌تی فوولادی نه‌ته‌نز ٣٠ كرێكاری ئه‌و ناوه‌نده‌یان به بیانووی گواستنه‌وه بۆ ناوچه‌یه‌كی دیكه له بیلاته‌كلیفی هێشتووه و ئێستا له باروودۆخێكی زۆر خراپ‌دا ده‌ژین.