ڕۆژی سێشه‌ممه ١٨ی خه‌رمانان، كرێكارانی شیركه‌تی نه‌وتی ئاقاجاری و كرێكارانی شاغڵ له دوڕگه‌ی سیری، دژ به وه‌دینه‌هاتنی داخوازییه‌كانیان كۆبوونه‌وه.
به‌شداربووانی كۆبوونه‌وه‌كه ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه سه‌ره‌ڕای چه‌ند مانگ ناڕه‌زایه‌تی و كۆبوونه‌وه بایه‌خ به داخوازییه‌كانیان ناده‌ن و خوازیاری به‌رز كردنه‌وه‌ی ئاستی حه‌قده‌ست به پێی ڕێژه‌ی هه‌ڵاوسان، دابین كردنی بیمه‌ی ده‌رمانی كارامه و ئیمه‌نی شوێنی كار، پێدانی حه‌قده‌ست و مه‌زایا دواخراوه‌كان، بایه‌خ دانی به‌رپرسان به داخوازی كرێكارانی ناڕازی و هه‌روه‌ها به كرده‌وه ده‌رهاتنی یاسای ١٥ ڕۆژ كار و ١٥ ڕۆژ پشوو دان بوون.