ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٦ی خه‌رمانان، كرێكارانی په‌یمانكاری نه‌وت و گازی گه‌چساران، دژ به وه‌دینه‌هاتنی داخوازییه‌كانیان له به‌رده‌م بینای ناوه‌ندی ئه‌و شیركه‌ته كۆبوونه‌وه.
به‌شداربوووانی كۆبوونه‌وه‌كه ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه به هۆی پێنه‌دانی حه‌قده‌سته‌كانیان له دۆخێكی خراپدان و خوازیاری به‌رز كردنه‌وه‌ی ئاستی حه‌قده‌ست به پێی ڕێژه‌ی هه‌ڵاوسان، پێدانی حه‌قده‌ست و مه‌زایا دواخراوه‌كانیان، دابین كردنی بیمه‌ی ده‌رمانی و ئیمه‌نی شوێنی كار، به كرده‌وه ده‌رهاتنی یاسای ١٥ ڕۆژ كار و ١٥ ڕۆژ پشوو دان، وه‌رگرتنی هێزی كاری نوێ، كه‌م كردنه‌وه‌ی ساعه‌تی كار و بایه‌خ دانی ڕژیم به داخوازییه‌كانیان بوون.