ڕۆژی هه‌ینی ١٤ی خه‌رمانان، كرێكارانی شیركه‌وتی نه‌وتی فه‌لات قاڕه‌ی شاغڵ له ناوچه عه‌مه‌لیاتییه‌كانی سیری، دژ به وه‌دینه‌هاتنی داخوازییه‌كانیان كۆبوونه‌وه و ده‌ستیان له كار كێشاوه.
به‌شداربووانی كۆبوونه‌وه‌كه به وتنه‌وه‌ی درووشم و هه‌ڵكردنی پلاكارد خوازیاری به‌رز كردنه‌وه‌ی ئاستی حه‌قده‌ست به پێی ڕێژه‌ی هه‌ڵاوسان، دابین كردنی بیمه‌ی ده‌رمانی كارامه، به كرده ده‌رهاتنی یاسای ١٥ ڕۆژ كار و ١٥ ڕۆژ پشوو دان، وره‌گرتنی هێزی كاری نوێ، پێدانی حه‌قده‌ست و مه‌زایا دواخراوه‌كانیان، دابین كردنی ئیمه‌نی شوێنی كار و ئه‌منیه‌تی پیشه‌یی و هه‌روه‌ها بایه‌خ دانی ڕژیم به ژیان و مه‌عیشه‌تی كرێكارانی شیركه‌تی نه‌وت بوون.