کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی كرێكارانی شیركه‌تی نه‌وت له‌ ناوچه‌ی خارك

6 1 3

ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ١٢ی  خه‌رمانان، كرێكارانی شیركه‌تی نه‌وتی فه‌لات قاڕه‌ له‌ ناوچه‌ی عه‌مه‌لیاتی خارك، دژ به‌ وه‌دینه‌هاتنی داخوازییه‌كانیان و هه‌روه‌ها خراپی دۆخی ژیانیان كۆبوونه‌وه‌.

به‌شداربووانی كۆبوونه‌وه‌کە به‌ وتنه‌وه‌ی درووشم و هه‌ڵكردنی پلاكارد خوازیاری به‌رز كردنه‌وه‌ی ئاستی حه‌قده‌ست به‌ پێی ڕێژه‌ی هه‌ڵاوسان، دابین كردنی بیمه‌ی ده‌رمانی كارامه‌، ئیمه‌نی شوێنی كار و ئه‌منیه‌تی پیشه‌یی، پێدانی حه‌قده‌ست، مه‌زایا و ئه‌و بڕه‌ پاره‌یه‌ كه‌ وه‌كوو باج له‌ سه‌ر حه‌قده‌سته‌كانیان كه‌م كراوه‌ته‌وه‌، سه‌ربه‌خۆیی سندوقی خانه‌نشینی و هه‌روه‌ها به‌رزكردنه‌وه‌ی حه‌قده‌ستی خانه‌نشینكراوانی شیركه‌تی نه‌وت بوون.