کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی كرێكاران یئه‌ركان سالس

كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی كرێكارانی ئه‌ركان سالس 1

ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ ١١ی گوڵانی ١٤٠٤، كرێكارانی ئه‌ركان سالس شاغڵ له‌ شیركه‌تی نه‌وتی فه‌لات قاره‌ی لاوان، سه‌لمان و به‌لال، دژ به‌ كه‌مبوونی حه‌قده‌ست و مه‌زایا كۆبوونه‌وه‌ و ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی.

به‌شداربووان هاوكات له‌ گه‌ڵ ڕۆژی جیهانی كرێكار كۆبوونه‌وه‌ و به‌ به‌ده‌سته‌وه‌ گرتنی پلاكارد و وتنه‌وه‌ی درووشم دژ به‌ جیاكاری له‌ حه‌قده‌ست خوازیاری زیادكردنی حه‌قده‌ست، پێدانی داخوازییه‌ دواخراوه‌كان، وه‌لانانی جیاوازی، به‌ڕێوه‌چوونی یاسای ١٤ ڕۆژ كار١٤ ڕۆژ پشوودان، له‌سه‌ركار لابردنی به‌ڕێوه‌به‌رانی ناكارامه‌، په‌رداختی ئیزافه‌كاری، دابینكردنی بیمه‌ی ده‌رمانی و ئیمكاناتی ڕیفاهی، به‌كرده‌وه‌ده‌رهاتنی گه‌ڵاڵه‌ی ڕیزبه‌ندی پیشه‌كان و كۆتایی هێنان به‌ ده‌ستێوه‌ردانه‌كانی ده‌وڵه‌ت له‌ سندووقی خانه‌نشینی كرێكارانی سه‌نعه‌تی نه‌وت بوون.