کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی كرێكارانی شیركه‌تی له‌ میترۆی تاران

كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی كرێكارانی شیركه‌تی له‌ میترۆی تاران 3

ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ ٨ی سه‌رماوه‌زی ١٤٠٣، كرێكارانی شاغڵ له‌ شیركه‌تی میترۆی تاران بۆ سێهه‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ نه‌دانی داخوازییه‌كانیان كۆبوونه‌وه‌.

به‌پێی زانیارییه‌كان، كرێكارانی له‌ ئاست ڕاده‌ستكردنی سه‌د له‌ سه‌دی پشكی ئه‌و شیركه‌ته‌ به‌ شاره‌داری تاران ناڕازین و ده‌ڵێن: ماوه‌ی ٨ مانگه‌ حه‌قده‌ست و مه‌زایایان دواكه‌وتووه‌ و به‌رپرسانی شیركه‌ت بایه‌خیان پێ ناده‌ن. كرێكاران داوا ده‌كه‌ن پێش ده‌ركردنی هه‌ر بڕیارێك داخوازییه‌كانیان پێ بده‌ن تاكوو زیاتر له‌وه‌ پشت گوێ نه‌خرێت.