ڕۆژی شه‌ممه ٢٩ی مانگی گه‌لاوێژ، كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی شیركه‌تی نه‌یشه‌كه‌ری حه‌وت ته‌په له ناڕه‌زایه‌تی به جێبه‌جێنه‌كرانی داخوازییه‌كانیان له‌لایه‌ن به‌رپرسانی ڕژیمه‌وه كۆبوونه‌وه.
به‌وته‌ی كرێكارانی ناڕازی، پاش تێپه‌ڕبوونی زیاتر له ١٠ مانگ له به‌ڵێنی به‌رپرسانی ئه‌و شیركه‌ته بۆ جێبه‌جێكرانی داخوازییه‌كانیان، هیچ هه‌نگاوێكیان هه‌ڵنه‌گرتووه و دۆخی پیشه‌یی و مه‌عیشه‌تیان هیچ گۆڕانكارییه‌ك تێیدا ڕووینه‌داوه. كرێكارانی نه‌یشه‌كه‌ری حه‌وت ته‌په خوازیای ڕوونكرنه‌وه‌ی چاره‌نووسی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی شیركه‌ت، پێدانی حه‌قده‌ست و مه‌زایا دواخراوه‌كانیان، ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی پرۆسه‌ی به‌رهه‌مهێنان و نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی كارخانه و گه‌ڕانه‌وه‌ی كرێكارانی ده‌ركراو بۆ سه‌ر كاره‌كانیانن.