ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢ی مانگی گه‌لاوێژ، كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی گرووپی سه‌نعه‌تی فوولادی ئه‌هواز له ناڕه‌زایه‌تی به جێبه‌جێنه‌كرانی داخوازییه‌كانیان له‌به‌رده‌م ده‌فته‌ری نوێنه‌ری مه‌جلسی ڕژیم و پاشان له‌به‌رده‌م ئۆستانداری خووزستان كۆبوونه‌وه.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، كرێكارانی ناڕازی پاش كۆبوونه‌وه له‌به‌رده‌م ده‌فته‌ری نوێنه‌ری مه‌جلسی ڕژیم له شاری ئه‌هواز ڕێپێوانێكی ناڕه‌زایه‌تییان به‌ڕێخست و له‌به‌رده‌م ئۆستانداری خووزستان كۆبوونه‌وه. كرێكارانی ناڕازی به وتنه‌وه‌ی دروشم خوازیاری چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ئاستی حه‌قده‌ست، ده‌ستبه‌كاربوونی به‌شه‌كانی دیكه‌ی به‌رهه‌مهێنان و به‌كرده‌وه ده‌رهاتنی گه‌ڵاڵه‌ی ڕیزبه‌ندی پیشه‌كان بوون.