ڕۆژی شه‌ممه ١٤ی مانگی ڕه‌شه‌ممه، كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی پترۆشیمی ئابادان له ناڕه‌زایه‌تی به پێڕانه‌گه‌یشتنی به‌رپرسانی ڕژیم به داخوازییه‌كانیان له ناوه‌ندی ئه‌و شیركه‌ته كۆبوونه‌وه.
كرێكارانی ناڕازی كه له ئیداره‌ی به‌نده‌ره و ده‌ریانه‌وردی خووزستان كار ده‌كه‌ن خوازیاری به‌ڕێوه‌چوونی بڕیاره‌كانی ده‌وڵه‌ت و دیوانی دادپه‌روه‌ری ئیداری له ناوچه ئازاد و تایبه‌ته ئابوورییه‌كان بوون. به وته‌ی كرێكاران سه‌ره‌ڕای چه‌ندین جار كۆبوونه‌وه و سكاڵاكردن، هیچ به‌رپرسێكی ڕژیم سه‌ره‌نجی به داخوازییه‌كانیان نه‌داوه‌ته‌وه. به‌شداربووان هه‌روه‌ها ڕایانگه‌یاند: تا گه‌یشتن به داواكارییه‌كانیان درێژه به كۆبوونه‌وه ناڕه‌زایه‌تییه‌كانیان ئه‌ده‌ن.