ژماره‌یه‌ك له كرێكارانی مه‌عده‌نی فاریابی منوجان ڕۆژی چوارشه‌ممه ٨ی پووشپه‌ڕ، به كۆبوونه‌وه له شوێنی كاره‌كه‌یان خوازیاری نه‌مانی په‌یمانكار و به‌ستنی گرێبه‌ستی ڕاسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ ئه‌و شێركه‌ته بوون.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، په‌یمانكاری مه‌عده‌نی فاریابی منوجان به‌مه‌به‌ستی گوشار هێنان و سه‌پاندنی خواسته‌كانی، سه‌رجه‌م كرێكارانی ئه‌و مه‌عده‌نه‌ی له له‌سه‌ر كار ده‌ر كردووه. جێگای ئاماژه‌یه زیاتر له یه‌ك مانگه كرێكارانی ئه‌و مه‌عده‌نه كه ڕێژه‌یان نزیكه‌ی ١٣٠٠ كه‌س ده‌بێت له سه‌ر كاره‌كانیان ده‌ركراون و به مه‌به‌ستی گه‌ڕانه‌وه بۆ سه‌ر كاره‌كانیان چه‌ندین كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تییان به‌ڕێوه بردووه، به‌ڵام له لایه‌ن به‌رپرسانی ڕژیمه‌وه هیچ وڵامێكیان نه‌دراوه‌ته‌وه.